(ABNA24.com)پەیوەندییە گشتییەکانی بنکەی سەربازیی هەمزە سەییدوشوهەدای هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند، دووهەم تیمی ترۆریستی لە چاڵدۆران لەباکوری رۆژاوای ئێران لەماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو لەناوبردرا.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، پەیوەندییە گشتییەکانی بنکەی سەربازیی هەمزە سەییدوشوهەدای هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیێندراوێک ڕایگەیاند: پاش تێکهەڵچوونی دوێنێ سێ شەممەی هێزە ئاسایشییەکانی ئێران لەگەڵ ترۆریستان لە چاڵدۆران، دوێشەویش تیمێکی ترۆریستی دیکە هاتەنێو خاکی ئێران کە لەلایەن هێزە ئاسایشییەکانی ئێران تەفروتونا کرا.
لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: دووهەم تیمی ترۆریستی بۆ یارمەتی گەیاندن بە ئەندامانی هەڵاتوو و برینداری تیمی لەناوبراوی پێشوو هاتبۆ نێو خاکی ئێران کە بەهۆشیاری هێزە ئاسایشییەکانی ئێران بەتەواوەتی لەبەین چوو و بڕێکی زۆری چەک و کەرەستەی ئەوانیش دەستی بەسەرداگیرا.
پەیوەندییە گشتییەکانی بنکەی سەربازیی هەمزە سەییدوشوهەدای هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هەروەها بەئاماژە بەوەی کە لەو تێکهەڵچوونەدا دوو کەس لە هێزی ئاسایشیی ئێران شەهید بوون، وشداریی بە شەڕخوازان و تاقمە ترۆریستییەکان ولایەنگرانی ناوچەیی ونێودەوڵەتیی ئەوان دا، هەرچەشنە هەوڵدان بۆ شێواندنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بەرەوڕووی هەوڵی پتەو و گورچکبڕی هێزە ئاسایشییەکانی کۆماری ئیسلامی دەبێتەوە.
سەید مەحمود عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی ئێران ماوەیەک لەوەپێش ڕایگەیاند کە لە بیستی مارسی٢٠١٧ هەتا ٢٠ی مارسی٢٠١٨، بەهەوڵی هێزە ئاسایشییەکان، ٣٠٠ تیمی ترۆریستی لەئێران لەبەین چووە.
/129